جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، تەنها کاتێک دوژمن پەنا بۆ دیپلۆماسی دەبات، کە لە مەیدانی شەڕدا هەست بە ناتوانایی خۆی بکات و بگاتە خاڵی هاوسەنگی هێز، کە ئەوکات دانوستان دەبێتە یەکەم هەڵبژاردە.

ئەم فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا، ئێران لە قۆناغێکی هەستیاردا بوو، کە لەدەستدانی ژنێراڵە باڵاکان دەکرا ببێتە هۆی پاشەکشە، بەڵام بە ڕێکخستن و وەڵامدانەوەیەکی ورد و پیشەیی، تاران توانی ئەم هەڕەشەیە بگۆڕێت بۆ دەرفەت.

بەپێی وتەکانی ئەو، “ئەمە تەنها شەڕی یەک بەرە نەبوو، بەڵکو کۆماری ئیسلامی لە یەک کاتدا لە چەندین بەرەی جیاوازدا بە شێوەیەکی هاوکات، بەڕێوەبردنی قەیران و ململانێی سەربازیی کردووە.”

چاودێران پێیان وایە، ئەم لێدوانانە ڕەنگدانەوەی ستراتیژی نوێی سەربازیی ئێرانە، کە پشت بە هێزی ڕێگری و هەژمونی ناوچەیی دەبەستێت.

لە کۆتاییدا، ئەو جەختی کردەوە:

“کلیلەکانی ئاشتی لەدەستی ئەوانەدایە کە لەمەیداندا ئامادەییان هەیە، و ئێران ئێستا نەک تەنها وەک هێزێکی بەرگریکار، بەڵکو وەک لایەنێکی کاریگەر و خاوەن دەسەڵات دەردەکەوێت، کە دەتوانێت لە مەیدانی شەڕ و مێزی دانوستاندا، مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت.”