ئەم هەڵمەتە لە ژێر ناونیشانی "گیان فیدایی بۆ ئێران" دەستی پێکردووە و ئامانج لێی ئامادەباشییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی هێرشی زەمینی یان لەناکاوی ئەمریکا و ئیسرائیل.

سەرەتای هەڵمەتەکە بە تۆمارکردنی 10 ملیۆن خۆبەخش دەستی پێکرد، بەڵام گۆڕانکارییە گەورەکە دوای پەیامەکەی ئەیەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران هات. کاتێک لە مەراسیمی چلەی کۆچی دوایی باوکیدا، پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە، نابێت هیچ متمانەیەک بە دانوستان و گفتوگۆکانی ئەمریکا بکرێت.

ئەیەتوڵا سید موجتەبا خامنایی داوای لە هاووڵاتیان کرد بێنە ڕیزی هێزەکانی بەرگری و پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن. ئەم بانگەوازە بووە هۆی ئەوەی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئێران، خەڵکێکی یەکجار زۆر بە لێشاو ڕوو لە بنکەکانی ناونووسین بکەن و لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەکە لە 10 ملیۆنەوە بۆ 28 ملیۆن کەس بەرز بێتەوە.
وەک ئەوەی ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردوەتەوە، ئەم ملیۆنان خۆبەخشە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە چەک هەڵبگرن و لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەکی سەربازی یان هێرشێکی چاوەڕواننەکراو، گیانی خۆیان فیدای نیشتمانەکەیان بکەن.