ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی، کە لە بازنە بڕیاربەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیکە، مەرجی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە تاران ناچێتە سەر مێزی دانوستان.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی تەسنیم، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ نوێنەرێک بۆ دانوستان نانێرێت و هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئیدارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام نادات، تا ئەو کاتەی واشنتۆن هەنگاوی کرداری نەنێت.

سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران، مەرجی سەرەکی و بنەڕەتییە بۆ هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک. تاران جەخت دەکاتەوە کە تا ئەو کاتەی دۆناڵد ترامپ کۆتایی بە گەمارۆ دەریاییەکان و فشارە سەربازییەکانی سەر هێڵە کەشتیوانییەکانی وڵاتەکەی نەهێنێت، هیچ پڕۆسەیەکی دیپلۆماسی لە نێوان هەردوولادا دەستپێناکات.