محەممەدڕەزا رەزایی کۆچی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لە نزیکەوە یەکلایی دەکرێتەوە و جەختی کردەوە کە بەپێی ئەوە، دەسەڵاتی ئێران بەسەر تەنگەی هورمزدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر دەبێت.

بەپێی وردەکارییەکانی پڕۆژەیاساکە، چوار ڕێسای سەرەکی بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان دیاریکراون:


  • تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت، ڕێگەی پێنادرێت.
  • کەشتییەکانی وڵاتانی “دووژمن”، تەنیا بە مۆڵەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەتوانن تێپەڕبن.
  • ئەو وڵاتانەی زیانیان بە ئێران گەیاندووە، تا کاتی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، ڕێگەیان پێنادرێت.
  • تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمز پابەندکراوە بە پێدانی باج بە دراوی نیشتمانیی ئێران.

هەروەها بەپێی پڕۆژەکە، 30٪ی داهاتی باجەکان بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازی تەرخان دەکرێت و 70٪ی دیکە بۆ پشتگیری لە ژیانی گەل.


تەنگەی هورمز وەک یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە ناسراوە، و بەرپرسانی ئێران جەخت دەکەنەوە کە کۆنترۆڵی تەواوی ئەو ناوچەیە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندا بەردەوام دەبێت