ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٦، عەباس خدر، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ئاشکرای کرد کە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە هەرێمەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن و گۆڕانکاری لە شێوازی گەشتەکەیان دروست بووە، رێگای وشکانی بەکارئەهێنن، هاوکات ئاسانکاری داراییان بۆ دەکرێت لە رێگەی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دۆخی ئێستای ناوچەکە کاریگەری کردووەتە سەر شێوازی گەشتەکان و بۆ پاراستنی سەلامەتی و ڕێکخستنی کاروانەکان بڕیار دراوە سەرجەم گەشتەکان لە ڕێگەی وشکانییەوە ئەنجام بدرێنروونیکردەوە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێدەکەون دەگاتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس و هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ گواستنەوەیان تەواو کراوە.

باسی لەوەکرد، بڕی دوو هەزار دۆلار دابین دەکەن بۆ هەر حاجییەک بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە، پڕۆسەی گۆڕینەوەی ئەو بڕە پارەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکە فەرمییەکان ئەنجام دەدرێت و رێکارەکان بە جۆرێک دادەڕێژرێن کە حاجیان بە ئاسانی بتوانن پێش گەشتەکەیان ئەو بڕە پارەیەیان بەدەست بگات