جام کوردی - هێزی دەریایی سوپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند دەستی بەسەر دوو کەشتی سەرپێچیکاردا گرتووە و دەیانگوازێتەوە بۆ کەناراوەکانی ئێران.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران نووسیویەتی؛ دوو کەشتی سەرپێچیکار، "MSC-FRANCESCA" (پەیوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنیستی) و "EPAMINODES" کە ئاسایشی دەریایییان بەبێ مۆڵەتی پێویست و بە دەستکاریکردنی سیستەمی کەشتیوانی خستبووە مەترسییەوە، لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەستی بەسەردا گیرا و ئاراستەی کەناراوەکانی ئێران کرا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە؛ تێکدانی ڕێکوپێکی و سەلامەتی گەرووی هورمز هێڵی سووری ئێمەیە.