جام کوردی - نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە: چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان دەست پێبکاتەوە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ڕایگەیاند: بەرپرسانی پاکستان دەڵێن نیشانەی ئەرێنییان لە تارانەوە پێگەیشتووە و پێشبینی دەکەن لە ئاییندەیەکی نزیکدا ناکۆکییەکان روو لە نەمان بکەن.
سەرەڕای ئاگربەستەکە، بەندەرە دەریاییەکانی ئێران هێشتا لەژێر گەمارۆی ئەمریکادان و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند؛ پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆکان و زمانی هەڕەشە ڕێگرن لەبەردەم دانوستانێکی راستەقینەدا.
بە گوێرەی هەندێ میدیای ئەمریکی دوای شکستی گفتوگۆکانی پێشوو لە ئیسلام ئاباد، ئێستا ئومێدێکی نوێ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دروست بووە.