جام کوردی - محەمەد هەورامی چاودێری سیاسی، ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە لوتکەی درۆزنی و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی خەیاڵی! وەسفکرد.
محەمەد هەورامی لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسی: دوێنێ ترامپ وێنەی ٨ ژنی بڵاو کردەوە و داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران کرد لە سێدارەدانی ئەو ٨ ژنە ڕابگرێت.
هەر دوای تویتەکەی ترامپ ، دەسەڵاتی دادوەری ئێران ترامپی بە بێ ئاگا وەسف کرد و ووتی لەو ٨ کەسە پێشتر ٢ کەسیان ئازاد کراون و ٦ کەسەکەی تریش هیچکامیان تاواانەکانیان ئەوەندە گەرورە نیە سزایان لەسێدارەدان بێت.
ئیستا ترامپ تویتی کردوە و دەستخۆشی کردوە کە لە بەر ئەو سزای لەسێدارەدانی ئەو ٨ ژنە هەڵوەشاوەتەوە!