هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە "دوو لەسەر سێی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران" هێشتا ئامادەی کارکردنن، ئەمەش گومان دەخاتە سەر کاریگەریی ئەو هێرشە هەزارانەیەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەنجامیان دابوو.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، نزیکەی ٦٠٪ـی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، بەتایبەت بەلەمە جەنگییە خێراکان، تێکنەشکاون و لە کاردان. ئەم هێزانە کە بۆ "جەنگی ناهاوسەنگ" داڕێژراون، هەر دوای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە، هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەشتییەکی بازرگانی لە تەنگەی هورمز، ئەمەش دەریدەخات تاران هێشتا توانای پەکخستنی هاتوچۆی نەوتی هەیە.


ئەم ڕاپۆرتە هەواڵگرییانە تەواو پێچەوانەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و پێت هێگسێتی وەزیری جەنگین. لە کاتێکدا ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە هێزی دەریایی و ئاسمانی و سەرکردەکانی ئێرانیان "لەناوبردووە" و هێگسێتیش ئۆپەراسیۆنەکەی بە "سەرکەوتنێکی مێژوویی" ناوزەد کردبوو، جەنەڕاڵ جەیمس ئادەمز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری هۆشداری دەدات کە ئێران هێشتا خاوەنی هەزاران موشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوی مەترسیدارە.