جام کوردی - ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران هۆشداری دەدات لە بارەی هەڵمەتێکی میدیایی دوژمنکارانە کە یەکگرتوویی نیشتمانیان دەکاتە ئامانج. 

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی، هەڵمەتی میدیایی دوژمن هەوڵدەدات یەکێتی نیشتمانی و ئاسایشی نەتەوەییمان تێکبدات.

راشیگەیاندووە، یەکگرتوویی ئێران هێز و خۆڕاگریمان پتەوتردەكات و هەوڵە خراپەکارەکانی دوژمن بۆ تێکدانی یەکڕیزیمان نابێت سەرکەوتوو بێت.

لە دوای قسەكانی دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی ناكۆكی و دابەشبونی قوڵی سەركردەكانی ئێران سەبارەت بە دانوستانەكانی ئاشتی، ژمارەیەك بەرپرسی ئێران بەشێوازی جیاواز وەڵامی ترەمپیان داوەتەوە و جەخت لە یەكڕیزی و یەكگرتوویی وڵاتەكەیان دەكەنەوە لە بڕیاردان و بەرگریكردندا.