ئاماژەی بەوەشکرد: عێراقچی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆدەبێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی “هەوڵە باشەکانی پاکستان و نێوەندگیرییەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە دوژمنکارانەیەی لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراوە” و بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.

باسی لەوەشکرد: “هیچ دیدارێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا پلانی بۆ دانەنراوە.” هەروەها وتیشی کە لایەنی ئێرانی تەنیا پاکستان لە تێبینی و هەڵوێستە فەرمییەکانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

ئەم لێدوانانەی بەقایی لە کاتێکدایە کە پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، خودی ئێران داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی کردووە. هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا کە پێکهاتوون لە (جارید کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف) بەرەو پاکستان بەڕێ بکەون بە مەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان.