ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 94 دۆلار و چوار سەنت دەفرۆشرێت.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدان کە تا ئێستا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران وەک خۆیان ماونەتەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئیسلام ئاباد، میوانداری شاندەکانی ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە.