ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی ئێران رایگەیاند، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان قسەیکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، گەمارۆکانی ئەمریکا رێگرە لە دروستبوونی متمانەو وتیشی، وەستانی کارە دوژمنکارەکان و دابینکردنی گرەنتیی هێرشنەکردنەوە سەرمان مەرجن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
وتەبێژی حکومەتی ئێرانیش وتی، سەردانەکانی عێراقچی بۆ پتەوکردنی هەوڵە دیبلۆماسییەکانە لە پێناو ئاشتیەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا و وتیشی، هیواخوازن هەوڵەکان ئاشتی بەرقەراربکات و ئامادەشن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان.