جام کوردی - نیویۆرک تایمز لەزاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە کە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە راوێژکارەکانی وتووە، دوایین پێشنیاری ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بەشەڕ قبوڵ ناکات.
پێشتر رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردبوو، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیارێکی وڵاتەکەی پێشکەش بە ئەمریکییەکان کردووە، لەبارەی ئەوەی تاران ئامادەیە بەرامبەر دواخستنی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی، گەرووی هورمز بە تەواوەتی بکاتەوە.
هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە: ترەمپ لە پێشنیازەکەی ئێران ڕازی نییە، کە تیایدا داوای کردبوو، گفتوگۆی بەرنامە ئەتۆمییەکە با وەلابنرێت، تا جەنگ و کێشەی کەشتیوانی لە کەنداو کۆتایی دێت
ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکە، هیوایەکانی بۆ چارەسەری ئەو جەنگە کەمکردووەتەوە کە هەزاران قوربانی لێکەوتووەتەوە.