لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا، کە 15 ساڵی خایاندووە و لە زانکۆی لۆما لیندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئەنجامدراوە، نزیکەی 40 هەزار کەس وەک نموونە تێیدا بەشداربوون؛ ئەوە ئاشکراکراوە کە ئەو کەسانەی مانگانە یەک یان دووجار هێلکە دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 17% زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە هێلکە ناخۆن.
لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە، کە ئەو کەسانەی هەفتانە دوو جار هێلکەیان خواردووە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 20% کەمیکردووە؛ توێژەران هۆکاری ئەم سوودە دەگەڕێننەوە بۆ بوونی ماددەی خۆراکیی گرنگ لە هێلکەدا، وەک کۆلین، کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی ئەسیتیلکۆلین، کە گوێزەرەوەیەکی دەمارییە و پێویستە بۆ کارکردنی بیرەوەری و تەندروستیی خانەکانی دەمار.
بەڵام شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە سەرەڕای ئەوەی هێلکە ئەم سوودە گرنگانەی هەیە، بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی مامناوەند بخورێت، وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی کە کۆلیسترۆڵی تێدایە.