جام کوردی - پەیامنێری کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە نووسینگەکەی لە تارانی پایتەختی ئێرانە ڕایگەیاند، سەرەڕای لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەو شەڕە، لەوانە هەڵاوسان و کەمیی هەندێک کاڵا، بەڵام دەسەڵاتی حکومەت بە تەواوەتی لە سەر وڵات ماوەتەوە.

سەید ڕەحیم بەثایی، بەرهەمهێنەر و پەیامنێری سی بی ئێس نیوز، کە نووسینگەکەی لە تارانە، ئێوارەی سێشەممە، وتی: "ئەوەندەی بە کردەوە دەیبینم، حکومەت بە تەواوی کۆنترۆڵی دۆخەکە دەکات و وڵات بە هیچ شێوەیەک لە دۆخێکی داڕماندا نییە."

پەیامنێری سی بی ئێس نیوز وتی: دەرئەنجامە جددیەکانی شەڕەکە دێتە ئاراوە، چونکە ئێمە شاهیدی کەمیی و هەڵاوسان و کەمیی هەندێک کاڵا دەبین. بەڵام ئەوەی هه ندێ سه ڕچاوه ی دەڕەوەی وڵات له به ڕچاوی ناگرن ئەوەیە که ئێران دوای دەیان ساڵ له گەمارۆی نێودەوڵەتی و گرژی له گه ڵ ڕۆژئاوا، له هه موو لایەنەکانی ژیانی ئابووری و کۆمه ڵایه تی و سیاسیدا به هه لومەرجی دژوار ڕاهاتووه ”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە پۆستێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، ئیدیعایەکی بێ بنەمای کرد کە ئێران "لە دۆخێکی داڕماندایە"!

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاواییەکان، ترامپ لەژێر گوشاری توندی وڵاتانی جیهاندایە بۆ ڕاگرتنی شەڕی بێهودە و تێچووی زۆری لەدژی ئێران بە هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.