جام کوردی - ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران، سەدان کارمەندی سەربازی و بەرپرسی ئەمریکییان کردووەتە ئامانج لە چەند مانگی ڕابردوودا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا سەدان کارمەندی سەربازی و بەرپرسی ئەمریکی کردۆتە ئامانج.
هەروەها چەند ڕۆژ لەمەوبەر کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بە زمانی عیبری بڵاویکردەوە، ڕژێمی ئیسرائیل لە هەفتەی یەکەمی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بووەتە ئامانجی دوو هەزار و 467 هێرشی ئەلیکترۆنی.
لە کاتی دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەم دەزگا میدیایانە ڕاپۆرتیان دابوو کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ تەقەی بەربڵاوی مووشەکی ئێران بەرەو تەلئەبیب و شارەکانی دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان، هەزاران کەس لە زایۆنیستەکان نامەی کورت و پەیوەندی تەلەفۆنی بێناویان پێگەیشتبوو کە ڕێگرییان لێکردبوو بچنە پەناگە.
هەروەک میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئەم پەیامانە کە هێشتا سەرچاوەی دیاری نەکراوە، لەلایەک سەرلێشێواوی و نیگەرانییەکی توندی لای دانیشتوانی ناوچە ئامانجدارەکان لە لایەکی دیکەوە دروستکردووە، بەجۆرێک کە بەرەی ناوخۆی سوپای ئیسرائیل ناچار بووە لەڕێگەی میدیای فەرمییەوە خەڵک دڵنیا بکاتەوە و داوایان لێبکات کە گرنگی بە هۆشدارییە فەرمییەکان بدەن و ئەو پەیامانە پشتگوێ بخەن.