قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە ڕووبەرەکەی دوو هەزار و 800 دۆنمە و لە دەورووبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری تەواوبوو، بە نیو ملیۆن داری زەیتوون سەوز کرا، دوای پێڕاگەیشتنی بەرهەمەکەیشی لە ناوخۆ و دەرەوە ساغ دەکرێنەوە

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیاردرا ئەو کەسانەی دامەزراوەکانیان بەر پشتێنەی سەوزایی کەوتووە، بە زەوی قەرەبوو بکرێنەوە و بەگوێرەی بەهای دامەزراوەکەیان زەوییان پێدەدرێت، واتا ئەگەر کەسێک دامەزراوەکەی بەهای 100 ملیۆن دینار بێت زەوییەکی پێدەدرێت کە ئەو نرخەی هەبێت."

بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی ئێران لە ماوەی ڕابردوو نەیانتوانیوە ڕووپێوی بۆ زەوییەکان بکەن، چونکە ناتوانن درۆن بەکاربهێنن؛ هەر بۆیەش پرۆسەی قەرەبووی کردنەوەی خاوەنی دامەزراوەکان دواکەتووە کە ژمارەیان 138 کەسە.