ناوەندی زانیاریی پۆلیسی تاران بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی "یوسف ئاباد" دەستیان بەسەر شوقەیەکدا گرتووە کە وەکو بنکەیەک بۆ کاری سیخوڕی بەکارهێنراوە، بەوتەی پۆلیسی تاران، تۆمەتباران ئینتەرنێتی ستارلینکیان بۆ ناردنی زانیارییە نهێنییەکان بەکارهێناوە.
لە ناوچەی "سەرڤێستان"ی سەر بە شیراز، کەسێکی دیکە دەستگیر کراوە کە تۆمەتبارە بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە گرنگ و هەستیارەکان بۆ میدیا و دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان.