موحسین پاک نهژاد وەزیری نەوتی ئێران، لەلێدوانێکی تونددا ڕایگەیاند، "جیهان ناچار بوە سەر بۆ توانا سەربازییەکانمان دابنهوێنێت"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هێزە بەرگرییەی کە تاران لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردودا پەرەی پێداوە، ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو گێژاوی گرژییەکی بێوێنەدایەو ململانێی نێوان تارانو واشنتۆن گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
لەلایەکی دیكهوه، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرایکردوه، وڵاتەکەی لەهەوڵێکی ماراسۆنیی 21 کاتژمێریدا توانیویەتی ڕەزامەندیی هەردولا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بەدەستبهێنێت.
شەریف ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن بۆ ڕێگریکردن لەتەقینەوەی زیاتری بارودۆخەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری نەوتی ئێران: جیهان لەبەردەم هێزی سەربازییماندا چۆکی دادا
جام کوردی - وەزیری نەوتی ئێران لەپەیامێکی تونددا ڕایگەیاند، هێزی سەربازیی وڵاتەکەی جیهانی ناچار بەچۆکدادان کردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە کەشتیگەلی ئەمریکی گەروی هورمزیان گەمارۆداوە، ئەم لێدوانە کە وەک تەحەدایەکی ڕاستەوخۆو وەڵامێک بۆ گەمارۆ دەریاییەکان لێکدەدرێتەوە، لەکاتێکی هەستیاری دوای ململانێ خوێناوییەکان دێت.
4 کاتژمێر لەمەوبەر