عەمید محەمەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ ئەنجامەکانی ئەو ڕوبەڕوبونەوەیە ڕاگەیاند کە بەجەنگی ڕەمەزان ناوی برد وهكو ئاماژەیهك بۆ گرژییەکانی دوایی لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل.
ئەکرەمی نیا ئهوهشى وت، "هێزە ئاسمانییەکانی ئێران لەسەرەتای جەنگەکەدا چەندین هێرشیانکردهسهر بنکەکانی دوژمن لەوڵاتانی دەوروبەر، لەوانە: هەولێر لەعێراق، کوهیتو قەتەر".
وتەبێژەکەى سوپاى ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕۆکەیەکی جەنگی لەجۆری F-5 (کە مۆدێلێکی کۆنە) توانیویەتی بەشێوەیەکی بێوێنە، هەموو چینە بەرگرییە توندەکانی ئەمریکا ببڕێتو بنکەیەکی سەربازییان لەناوچەکەدا بکاتە ئامانج کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکی سەربازیی دەگمەن لەقەڵەمدرا".
ئهوهشى وت، "هێزە دەریاییەکان بەموشەکی کروزو درۆن، هێرشیانکردوەتەسەر ئامانجەکانی دوژمنو ئیسرائیل، ڕێگەشمان نەدا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئەبراهام لینکۆڵن، لەکەناراوەکانی ئێران نزیک ببێتەوە، ههروهها موشەکەکانی (فەجرو فەتح) بۆ ماوەی 40 ڕۆژ بنکەکانی ناوچەکەیان بۆردومانکردو بەهۆی هەماهەنگی سوپاو سوپای پاسداران، هیچ دەستدرێژییەکی وشکانی یان زهمینى بۆسەر سنورەکان ڕوینەداوە".
عەمید ئەکرەمی نیا ئەنجامەکانی ئەو جەنگەی بەسەرکەوتنێکی گەورەو پەرچەکردارێکی خێرا ناوبرد کە بوەتە هۆی پاشەکشێی دوژمنو پاراستنی سەروەریی خاکی ئێران.