ئەم کەشتییە درێژترین ماوەی ئەرکی سەربازیی لە مێژووی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە دوای جەنگی ڤێتنامەوە تۆمار کرد.
ئامادەیی ئەم کەشتییە هاوشانی دوو کەشتی دیکەی فڕۆکەهەڵگر، بە گەورەترین کۆبوونەوەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دادەنرێت.
ئەم "قەڵا جوڵاوە" کە تێچووی ١٣ ملیار دۆلارە و توانای هەڵگرتنی ٧٥ فڕۆکەی هەیە، ئێستا بەرەو بەندەری نۆرفۆلک لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.