وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجییان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بێت بۆ شاری جەددەی سعودیە، هەوڵەکان گەیشتوونەتە کۆتایی و بڕیاردرا، گەشتی حاجییان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێبکات.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 7ـی 5ـی 2026، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەبێت و ڕۆژی دواتر، لە سلێمانی.