تاران جەخت دەکاتەوە کە ئەم رەفتارانەی واشنتن “پێشێلکردنێکی زەقی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە”، بەتایبەتی ماددەی 2، بڕگەی 4، و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە رێکاری پێویست بگرێتەبەر. هەروەها ئێران رایگەیاندووە کە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی خۆیەتی بەرەنگاری ئەم کردەوە ئاشکرایانە ببێتەوە

لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا دانی بەوەدا نا کە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکاندا، رەفتاریان وەک چەتەی دەریایی بووە.


ترەمپ لە میانی وتارێکدا لە شاری وەست پاڵم بیچ باسی لە دەستبەسەرداگرتنی هەردوو نەوتهەڵگری ئێرانی “ماجستیک” و “تیفانی” کرد کە نزیکەی 3.8 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو. وتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستی بەسەر هەردوو کەشتییەکە و بارەکەیاندا گرت.”


لە درێژەی قسەکانیدا، ترەمپ بە ئاشکرا گوتی: “ئێمە دەستمان بەسەر نەوتەکەدا گرت، ئەمە بازرگانییەکی زۆر پڕقازانجە. کێ چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد؟ ئێمە وەک چەتەی دەریایی رەفتارمان کرد.” هەروەها زیادیکرد: “ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان چەتەی دەریایین و یاری ناکەین.