جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد، کە پڕۆژەیاسایەک ئامادە کراوە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئیسرائیل لە گەرووی هورمز لە هەر کاتێکدا بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، کە بەپێی ئەم یاسایە، تێپەڕبوونی کەشتیی "وڵاتانی متەخاسم و دوژمن" قەدەغە دەکرێت، مەگەر ئەوەی قەرەبووی جەنگ بدەنە ئێران.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە، کە ئەم لایحەیە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی وڵاتانی دراوسێ پەسەند دەکرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "هاتوچۆ لە گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێ نایەتەوە."