جام کوردی - هائارێتز لە ڕاپۆرتێکدا دانی بەوەدا ناوە کە بە کردەوەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، کۆمەڵگەی زایۆنیستی زیاتر "هەڵوەشاوە" بووە، سوپای ئیسرائیل "هەڵوەشاوە" و ڕژێمەکەش "لە مردندایە".

ڕۆژنامەی هائارێتز لە دانپێدانانێکی دەگمەندا نووسیویەتی “ناتانیاهۆ دەڕوات، بەڵام ئیسرائیل لەگەڵیدا دەمرێت”. ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەتانیاهۆ تەنیا کاتێک دەست لە دەسەڵات دەکێشێتەوە کە لەگەڵ خۆی ئیسرائیل لەناو دەبات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لێخۆشبوونی نەتانیاهۆ قبوڵ ناکات. "رێککەوتنی دادوەری" یەکێکە لە چارەسەرەکانی هێرزۆگ بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەکانی گەندەڵی نەتانیاهۆ. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە دادوەرییە، ناتانیاهۆ دەبێت دەست لە پۆستی سیاسی خۆی بکێشێتەوە؛ بابەتێک کە پێدەچێت زۆر بەدووری دەزانرێت.

هائارێتز بە ئاماژەدان بە تەحەددای یاسایی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە دەستبەرداری دەسەڵات نابێت تا هەموو شتێک لەناو نەبات. ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە “سەرکەوتوو بووە لە لەناوبردنی هەموو شتێک”. ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتز لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نووسیویەتی “جیهان ڕقی لە ئیسرائیلە”. ئەو دەزگای میدیاییە ئاماژەی بە کردەوەی دوژمنکارانەی دژ بە زایۆنیستەکان لە سەرانسەری جیهان کرد و ڕایگەیاند کە هیچ داهاتوویەک بۆ حکومەتی ئیسرائیل نییە، چونکە ناتانیاهۆ ئەم حکومەتەی “کوشت و لەناوبرد”.