پارێزگاری هورمزگان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەی قشم بە سەرکەوتوویی ڕووبەڕووی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی بووەتەوە.


٠ ئەو فڕۆکانە بە مەبەستی سیخوڕی چوونەتە ناو ئاسمانی ناوچەکە و بەرگرییە ئاسمانییەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە ئاسماندا تێکیان شکاندوون.

٠ هیچ پێکدادانێکی زەمینی لە دوورگەکەدا ڕووی نەداوە دەنگەکان تەنیا پەیوەندییان بە تەقاندنی مووشەکی بەرگری و تێکشکاندنی ئامانجەکان لە ئاسماندا بووە و هیچ جۆرە تەقینەوەیەک لەناو خاکی دوورگەکەدا ڕووی نەداوە و سەرجەم دامەزراوە هەستیارەکان پارێزراون.

بەپێی پارێزگار، ئێستا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەکەدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ڕایانگەیاندووە، دۆخەکە بە تەواوی ئارامە و ئاسمانی ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئێراندایە.