جام کوردی - دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پاش شکست هێنان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی بە ناو ئازادی گەرووی هورمز هەمدیسان پەنای بۆ هەڕەشە بردەوە.

ترەمپ لە پەیامێکدا نووسی: بەگریمانەیەک کە ئێران بەو شتە ڕازی بێت کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، کە ڕەنگە گریمانەیەکی گەورە بێت، "داستانی تووڕەیی" کۆتایی دێت و "گەمارۆ" زۆر کاریگەرەکە ڕێگە دەدات گەرووی هورمز بەڕووی هەموو لایەکدا کراوە بێت، بە ئێرانیشەوە.

 ئەگەر ڕازی نەبن، بۆردومانەکە دەست پێدەکات و بەداخەوە بە ئاست و چڕییەکی زۆر بەرزتر لە پێشوو. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە! سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ