جام کوردی - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کردەوە کە جوڵەی گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە باری ئاسایی، بەو مەرجەی جەنگ بە یەکجارەکی ڕابگیرێت و گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.
عێراقچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە پێویستی دەزانم جەخت بکەمەوە کە جوڵەی گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمزدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی، بەو مەرجەی جەنگ بە یەکجارەکی ڕابگیرێت و گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.
وتیشی: بۆیە ڕێگەی سەقامگیری لە پابەندبوونی ئەمریکادایە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، نەک لە قۆستنەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەک کە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکات