فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، جەختیدەكەینەوە ژمارەی دروست تەنها (29) پەرلەمانتارە كە بەشداری لە رێورەسمەكە دەكەن و هەندێکیان ئەندامی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانن کە ئەرکی فەرمی پەیوەست بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری حاجیانی عێراقی و رێکارەكانى رێکخستنی وەرزی حەجیان پێسپێردراوە، بەشێکی دیکەشیان مەرجەکانی حەجیان تێدابووە و ناویان لە تیروپشکی فەرمیدا هاتووەتەوە پێش ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمان
هاوكات دەستەی باڵای حەج و عومرە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بە توندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی زیاتر لە 180 ئەندامی پەرلەمان لە حەجی ئەمساڵدا .

راشیگەیاندووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان لیژنەیەکی فەرمی پەرلەمانی دیاریکردووە، کە زۆرینەیان لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمان پێکهاتوون، بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی کارەکانی نێردەی حەجی عێراقی، ئەم لیژنەیە تەنها لە 29 ئەندام پێکدێت.