جام کوردی - شەڕی ئێران دەریخست کە ململانێی نێوان زلهێزێکی گەورە و وڵاتێکی لاوازتر دەتوانێت بە خێرایی ڕەهەندی جیهانی لێبکەوێتەوە.

شەڕی ئێران کە ئێستا لە مانگی سێیەمی خۆیدایە، دەرفەتێکی بۆ چین ڕەخساندووە کە لە بەرەکانی شەڕدا چاودێری توانا سەربازییەکانی ئەمریکا بکات و لە هەمان کاتدا ئەو ڕاستییەی دەرخست کە لە هەر شەڕێکدا، لایەنی بەرامبەریش ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە دەرئەنجامەکەیدا.

شارەزایانی چین، تایوان و وڵاتانی دیکە بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، شەڕی دوو مانگەی کەنداوی فارس دەتوانێت وردبینییەک بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکین و واشنتۆن لە ململانێیەکی داهاتوودا دابین بکات.

هۆشدارییان دا لەوەی کە چین ڕەنگە بە هەڵە هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی بکات، ئەزموونی شەڕکردن و تێڕوانینێکی سنوورداری بۆ دەرئەنجامەکانی شەڕ نەبێت.