بەڵام ئێستا ئەم میللەتە دەبینم ، ئەگەر خەڵکانی ئەو سەردەمە بمانایە لاقرتیان بە خەڵکی ئێستای میللەتی کورد دەهات ، وەرە میللەتێک بە دەست دوو ماڵباتەوە گیریان کردبێ ، ئەوان بۆ ئەوەی خۆیان خۆشگوزاران بن، ئەم میللەتە چۆن دەچەوسێننەوە ،

ئێستا تەنها هەوا ماوە بیکەنە پارە و لە خەڵکی بسێنن ، خۆشگوزەرانی ئەو دوو ماڵباتە گەشتوەتە کەشکەلانی فەلەک و فەقیر و بێدەرەتانی و سەر لێشێواوی ئەم گەلە، گەشتوەتە خوار سفر ،

جاوەرە کاتێک باسی کورد دەکرێ دەڵێن: گەلێکی ڕۆشنبیرە.

 نازانم ڕۆشنبیریەکەی ئەم میللەتە لە کوێ دایە ؟

لەوەدایە هەرچی بەسەر بێت بێ دەنگ دەبێت ،

هەر بۆیە دەرەتانێک نابینرێ خەڵکی ئەم میللەتە بیگرێتە بەر ، چونکە پێشبینی ناکرێ پێشەوایەک هەڵبکەوێ ، خەمی فەقیری و بێ دەست و پێ پای ئەم میللەتە بخوات و ببێتە فریاد ڕەس،

زوڵمی کار بە دەستانی کورد ئاستی بێ بەزەیی تێپەڕاندووە ، ئەو ڕاپورتانەی ڕۆژانە پەرلەمانتارانی بەغدا و کوردستان بڵاویان کردوەتەوە ، جێی سەر سوڕمانە کە چۆن میللەتێک گیرۆدەی گەندەڵی کار بەدەستانیەتی ، میللەتێکی پێنج ملیۆنی چۆن مەڕ ئاسا دوایی مەرگی خۆی کەوتووە ، مەرگێک دەبێت نەوە دوایی نەوە ، باجی بدات ، میللەتێک زەوی و ژێر زەوێ و ئاسمان و ڕێسمانی پارە یەو خەڵکەکەی خەریکە ئەمرێ بە دەست کار بە دەستانی خۆیەوە ، لە بەرامبەردا کاربەدەستانی وڵاتانی دنیا پێشبڕکێ ئەکەن بۆ ئەوەی کامیان خەڵکی ووڵاتەکانیان خۆشگوزەران بکەن بەڵام لای ئێمە بە پێچەوانەیە ، ئیتر دادو بێ دادی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، چونکە خەمخۆر و پێشەوایی نیە ..