جام کوردی - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە کوێت کرد دەستبەجێ ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەری کردوون ئازاد بکات.
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوە کرد: لە هەوڵێکی ڕوون بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و گرژی، کوێت بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشی کردە سەر کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداوی فارس و چوار کەس لە هاووڵاتیانی ئێمەی دەستبەسەر کرد. ئەم کارە نایاساییە لە نزیک دوورگەیەک ڕوویدا کە ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاری دەهێنا.
جەختیشی کردەوە: داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هاووڵاتییانمان دەکەین و مافی وەڵامدانەوەمان هەیە.