بەپێی ڕاپۆرتەکە، تڕەمپ هەوڵدەدات قەبارەی ڕاستەقینەی وێرانکارییەکە، لە ڕایگشتیی ئەمریکا و جیهان بشارێتەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی مانگی دەستکرد بکات.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، کە سوپای ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ گواستنەوەی هەندێک لە بنکە سەربازییەکانی لە کەنداو بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوا، تاوەکو لە مەودای مووچەک و درۆنەکانی ئێران دووربکەونەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە سوپای ئەمریکا ئێستا ئەگەری دووبارە دیزاینکردنەوەی بنکەی بەحرەین، کەمکردنەوەی هێزەکانی لە کوەیت و سعودیە و گواستنەوەی بەشێک لە بنکەکان یان ئەرکەکانیان بۆ شوێنی دوورتر لە ڕۆژئاوا تاوتوێ دەکات، تاوەکو لە دەستی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەدوور بن.
ڕۆژنامەکە لە زاری هەندێک بەرپرسەوە دەڵێت: "ئیسرائیل، وەک یەکێک لەو شوێنانە دەبینرێت، کە دەکرێت میوانداریی بنکە ئەمریکییەکان بکات، بەو پێیەی لە کاتی جەنگدا پێشوازی لە دەیان فڕۆکەی ئەمریکی، لەوانەش فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی تانکەری سووتەمەنی کردووە."
یادگار عەلی