جام کوردی -  کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ لە گەرمەی شەڕی دژی ئێراندا لە سەفەرێکی نهێنیدا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەفەری کردووە و لەگەڵ محەمەد بن زاید کۆبووەتەوە.

 کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات کە ناتانیاهۆ لە ناوەڕاستی شەڕی دژی ئێران بە نهێنی سەفەری بۆ ئیمارات کردووە.

ئەو دەزگایە میدیاییە بە پشتبەستن بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ لە گەرمەی شەڕی دەستدرێژی دژی ئێران بە نهێنی سەفەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە و لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی شێخایەتی کۆبووەتەوە.

ڕژێمی دەسەڵاتدار لە ئیمارات لەگەڵ حاکمەکانی بەحرەین، قەتەر، عەرەبستان و کوەیت، لە کاتی شەڕی تیرۆریستی دڕندانەی دژ بە نەتەوەی ئێران بە تەواوی لایەنگری دەستدرێژکارانی زایۆنیستی ئەمریکی بوون.