جام کوردی - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئێوارهی یەکشەممە 2026/5/17 بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی بهرهو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بهڕێکهوت.
لە چوارچێوەی سەردانەکهیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، بەڕێز سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکهن.