بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەیاندا بە دوو خوێندکار، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەری پەروەردە، هیوای بە خوێندکاران بەخشی و پێی ڕاگەیاندن، هەرگیز لە ژیان نائومێد نەبن، هەمیشە هەنگاو بۆ سەرکەوتن بنێن.