لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی گرژییەکان و ناڕوونی لە دۆسیەی ئـ.ـێراندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 111 دۆلار، لە 30 نیسانەوە ئەمە بەرزترین ئاستە نرخی نەوتی خاو پێی گەیشتبێت.