ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، باجەکە تاوەکو 1ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و هەر کیلۆیەک تەماتە 750 دینار باج دەخرێتەسەری.

ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەربوومی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان باج دەخاتەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی.

بۆ ئەمساڵیش باج خراوەتەسەر بەرهەمەکانی شوتی و تەماتە، بە وتەی ڕزگار حەمە خدر، بڕیارەکە ئەو بارە تەماتانە ناگرێتەوە کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.