زولفەقاری لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئەمڕۆ دووشەممە،18ـی ئایاری 2026، ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵوێست و هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئیمارات دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەرئەنجامی پێچەوانەی بۆ ئەو وڵاتە هەبووە.
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا نووسیویەتی: "هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئیمارات دژی ئێران، نەک تەنیا بووەتە هۆی گۆشەگیرکردنی تەواوەتی ئەو وڵاتە لەنێو وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەدا، بەڵکو ئیماراتی گۆڕیوە بۆ (ئامانجێکی ئۆپەراسیۆنیی دەستبەجێ) لە هەر ململانێیەکی داهاتوودا."
لە دەستپێکی جەنگ لە 28ـی شوباتی 2026ەوە، نزیکەی سەدا 620ـی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێران، ئیماراتی کردووەتە ئامانج.
وردەکاری هێرشەکان بەگویرەی جۆر؛
مووشەکی بالیستیک: کۆی گشتی 438 مووشەک تەقێنراوە، کەسەدا60یان ئیماراتیان کردووەتە ئامانج.
درۆن؛ کۆی گشتی 2،012درۆن بەکارهێنراوە، کە سەدا 60یان بۆ سەر ئیمارات بووە.
مووشەکی کرووز: کۆی گشتی 19 مووشەک تەقێنراوە، کە سەدا 60یان ئیماراتیان کردووەتە ئامانج.
کاریگەری و زیانەکانی هێرشەکە لەسەر ئیمارات، تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 13 کەس کە لە 2 سەرباز و 1 بەڵێندەری مەدەنی، جگە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بریندار. هەروەها زیانی گەورە بەر ژێرخانی مەدەنی کەوتووە، بەتایبەت فڕۆکەخانەکان و دامەزراوە نەوتییەکان، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و چۆڵکردنی بەشێک لە ناوچەکان.