حوسێن كرمانپور، به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند'' له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بە نەخۆشخانە، زانیمان كه‌ موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕدا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا، مژده‌ی خۆشیش بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ ژیاندایە".

کرمانپور ڕوونی کردەوە کە لە کاتی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر تاران، موجتەبا خامنەیی بریندار بووە، بەڵام برینەکانی بەو شێوەیە نەبوون کە ڕووخساری بشێوێنێت یان ببێتە هۆی بڕینەوەی یەکێک لە ئەندامانی جەستەی، بەڵکو تەنیا لە بۆردوومانەکەدا قاچی بریندار بووە کە لە ژووری نەشتەرگەری ڕێکاری پێویستی بۆ گیراوەتەبەر و دۆزراوەتەوە.

هاوکات، مەزاهیر حوسێنی، بەڕێوەبەری گشتیی پرۆتۆکۆڵ لە نووسینگەی ڕێبەری ئێران زانیاری زیاتری ئاشکرا کرد و وتی" ڕۆژی هێرشکردنە سەر نووسینگە و ماڵی عەلی خامنەیی لە تاران، موجتەبا خامنەیی لە نووسینگەی ڕێبەری بوو. کاتێك هێرش کرایە سەر شوێنەکە، بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوەوە لە ناوچەکانی ئەژنۆ، پشت و پشتی گوێی بریندار بوو". 

ئەم ڕوونکردنەوانەی بەرپرسانی تاران دوای ئەوە دێن کە پێشتر چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو کە ڕێبەری نوێی ئێران بە سەختی بریندار بووە.