عەمید محەمەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداریدا کە وڵاتەکەی نە دەبەزێنرێتو نە گەمارۆ دەدرێت، دهشڵێت، "ئەگەر دوژمن جارێکی دیكه بکەوێتە داوی ئیسرائیلو هێرشبکات، سوپای ئێران بەئامرازو شێوازی داهێنەرانە بەرەی نوێی جەنگ لەدژیان دەکاتەوە".
ئهمهش لهكاتێكدایه، ئیبراهیم ڕەزایی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لەپەرلەمانی ئێران، پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاڕاستەی ئەمریکا کردو وتى، "دەبێت ئەمریکییەکان تەسلیمی دیپلۆماسیو مەرجەکانی ئێران ببن، یان تەسلیمی هێزی موشەکەکانمان بن".
چاودێران پێیانوایه، ئێران بەتوندی وەڵامی دیپلۆماسییەتی هەڕەشەی ترەمپ دەداتەوەو دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆیەکی سەربازییو چیتر تەنها لەیەک بەرەوە شەڕناکات.