سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕیا نۆڤۆستیی ڕووسی ڕایگەیاند، تاران لەسەر ئاستی ناوخۆیدا چەکی مۆدێرن و پێشکەوتووی بەرهەمهێناوە کە تا ئێستا لە چوارچێوەی هیچ شەڕێکدا بەکارنەهێنراون و تاقینەکراونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لەسەر ئاستی کەرەستەی سەربازی و توانای بەرگریدا، ڕووبەڕووی هیچ کورتهێنانێک نابێتەوە کە ڕێگر بێت لە پاراستنی خاکەکەی.