بەوتەی سەرچاوەكە، سەردانەکەی فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێراندایە.

ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ موحسين نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاكستان لە دووەم سەردانیدا بۆ ئێران لەماوەی كەمتر لە یەك هەفتەدا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

هەر ئەمڕۆ ماڵپەڕی "نور نیوز" ئێرانی، لە زاری ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، پێشنیازێكی نوێی ئەمریکایان پێگەیشتووە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان کە مانگی ڕابردوو میوانداری دانوستانەکانی ئاشتیی کرد و وەک نێوەندگیرێک لە ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان هەردوولادا مامەڵە دەکات، بەردەوامە لە نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن و چەند خولێکی پەیوەندیکردن ئەنجامدراوە.