ئەمڕۆ هەینی، 22ـی 5ـی 2026، بالوێزخانەی پاکستان ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکەی سەردانەکەی موحسین نەقوی و هاوکات سەردانی جەنەڕاڵ عەسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان بۆ تاران، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکاندایە بۆ پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران.
باڵیۆزی پاکستان لە تاران، ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوایین پێشنیاری ئەمریکا کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە گەیەندراوەتە تاران، یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی هەندێک خاڵی قورسی ناکۆکی نێوان هەردوولا.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوە ئێرانییەکان جەخت دەکەنەوە کە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی هێشتا بەستراوەتەوە بەوەی کە پێویستە واشنتن بە تەواوی لە بژاردەی پەرەسەندنی سەربازی و وەسوەسەی هەڵگیرساندنی شەڕ پاشەکشە بکات.