دوای نائارامییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران توانیویەتی ڕێڕەوێکی ئاوی سەلامەت بۆ جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی ستراتیژیی هورمز دابین بکات. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەردەوامیپێدانی جووڵەی بازرگانیی جیهانی هەژمار دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی هێزە دەریاییەکانی ئێران، ئەو کەشتییانە پێکهاتبوون لە نەوتهەڵگر، کەشتیی کۆنتێنەر و چەند جۆرێکی دیکەی کەشتیی بازرگانی. سەرجەمیان دوای دروستکردنی هەماهەنگی و وەرگرتنی مۆڵەتی ئەمنیی پێویست، بەبێ هیچ ئاستەنگێک لە گەرووەکە پەڕیونەتەوە.
سوپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای گرژییە ئەمنییەکان و ئەوەی ئەوان بە "دەستوەردانەکانی ئەمریکا" لە ناوچەکەدا ناوی دەبەن، هێزەکانیان توانیویانە کەشێکی متمانەپێکراو و پارێزراو بۆ گواستنەوەی دەریایی دابین بکەن، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ خزمەت بە ئابووری و بازرگانیی نێودەوڵەتی دەکات