جام کوردی ـ وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و دۆخی ناوچەکە و ئاسایشی سنووریان تاوتوێ کرد.
رۆژی شەممە، 23-05-2026 میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و ئاسایشی سنوور و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، لە پەیوەندییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان، لەوانە ئاڵوگۆڕە ئابووری و بازرگانییەکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییەکان تاوتوێ کران.
هەردوولا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و گرنگیی بایەخدانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی (ناوچەیی) لە ناوچەکەدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.