بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)، زۆرینەی كۆمارییەكان پەشیمانن لە دیاریكردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمەریكا، ئەویش بەهۆی ئەو بڕیارانەی كە لەو ماوەیەدا داویەتی كە دیارترینیان راگەیاندنی جەنگ و ئەنجامدانی هێرشە بۆ سەر ئێران.
لە لایەكی تریشەوە جۆن تون، سەرۆكی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا ناوە كە درزێكی راستەقینە كەوتووەتە نێوان پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی و كۆمارییەكانی كۆنگرێس.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" ترەمپ جگە لەوەی كە پاشەكشەیەكی گەورەی جەماوەری كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری بەشێكی زۆری كۆمارییەكانی لەدەستداوە، چونكە ئەو بڕیارانەی كە لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا ناونی، رەزامەندی ئەوانی لەسەر نەبووە".