هاوکات ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و بە سێ رۆژ مووچەی تەوای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەین، ئەگەر لە کاتی دەوام پارەکەمان گەیشتە دەست ئەوا ئەمرۆ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووجە دەکەین.

گوتیشی: رۆژانی جەژنیش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

لەلای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق  ڕایگەیاند فەرمانبەران خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار (5) بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.