رۆژی سێشەممە، 26-05-2026، رۆژنامەی "نیکای"ی ژاپۆنی لە زاریسەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی ئەو پلانەدا، ئێران لە ماوەی ئەو 30 رۆژەی دوایواژۆکردنی رێککەوتنەکە، دەست دەکات بە پاککردنەوەی تەنگەیهورمز لەو مینانەی پێشتر چاندوونی.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئاگربەستەی لە سەرەتای مانگی نیسانیرابردووەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا راگەیێندراوە، درێژ دەکرێتەوە؛ئامانج لەم هەنگاوەش رەخساندنی دەرفەتە بۆ ئەنجامدانیدانوستاندنی چڕ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ئەم پێشهاتە نوێیە هیواکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی بازاڕیوزەی جیهانی تووشی گوشارێکی زۆر کردووە، زیاد دەکات؛ چونکە لەکاتی ئاساییدا پێنجیەکی نەوت و گازی جیهان بەو تەنگەیەدا تێپەڕدەبێت، بۆیە کردنەوەی رێگەکە بەبێ بەرامبەر، وەک سەرکەوتنێکیگەورە بۆ دیپلۆماسی دەبینرێت.
ئەم پێشنیازە نوێیە لە کاتێکدایە هەردوو لایەن لە ژێر گوشارێکیزۆری نێودەوڵەتیدان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک لەم قەیرانە.درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەش وەک هەنگاوێکی جیدی بۆ رێگری لەدەستپێکردنەوەی پێکدادانە سەربازییەکان دەبینرێت.